Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:05

سێ دادوەری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەستبەكار دەبن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 2023/12/24 لە ڕێوڕەسمێكدا لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پاش ئەوەی فەرمانی هەرێمییان بۆ دەرچوو، هەریەك لە دادوەر جاسم جەزا جافر، دادوەر‌ جاسم محەمەد مستەفا و دادوەر تاهر عەلی حەسەن بۆ ئەندامیەتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، سوێندی یاسایییان خوارد و دەستبەكار دەبن.
لە ڕێورەسمەكەدا كە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و جێگرانی و سەرۆكی داواكاری گشتی ئامادە بوون، دوای سوێندخواردن، لە دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن بۆ‌ دادوەران ، جەختی لە پارێزگاری و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاكان كردەوە، بە شێوەیەك كە ببێتە مایەی جێبەجێبوونی دادوەری، هەروەها جێی دڵنیایی و متمانەی هاووڵاتیان.
لە چوارچێوەی بایەخدان بە دامەزراوەی دادوەریدا و بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی دەسەڵاتی دادوەری، پاڵپشت بە بڕگەی شازدەهەم لە مادەی دەیەمی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، ژمارە یەكی ساڵی 2005ی هەمواركراو و لەبەر ڕۆشناییی داواكاریی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ دامەزراندنی ئەو سێ دادوەرە بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان واژۆ كردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.