Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 19:01

ئەنفلۆنزای وەرزی چیيە؟ نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەزری چین؟

کوردستان TV
100%


پەتای ئەنفلۆنزای وەزری نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لەڕێگەی تێكەڵاویی و نزیكبوونەوە و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.
ئەم نەخۆشیە زیاتر لەكاتی سەرما و لەوەرزی پایز و زستان بەئاسانی و بەخێرایی دەگوازرێتەوە و بڵاودەبێتەوە و چەند نیشانەیەكی هەیە كەدیاترینیان بریتیە لە تا و ئازاری جەستە و ماسولكە، پێویستە لەكاتی تووشبوون بەئەنفلۆنزا پشوو بدرێت و شلەمەنی و شۆربا و شەربەتی پڕ ڤیتامین بخورێتەوە بۆ چاكبوونەوە.
نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەزری:-
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ.
 - كۆكە و پژمین و زیادبوونی دەردراوی لووت.
 - دروستبوونی ئازار لەماسولكە و جومگەكان.
 - هەوكردنی قوڕگ و ئارەق كردنەوە.
 - سەرئێشە و گێژبوون و هەستكردن بە ماندوێتی.
رێگاكانی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەزری:-
- بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی.
- شووشتنی دەستەكان بەئاو و سابون بە بەردەوامی.
- دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم.
- بەكارنەهێنانی كەلوپەلی كەسی تووشبوو بەئەنفلۆنزا.
- بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكە و دواتر فرێدانی.
- پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێز و كورسی دانیشتن.
- دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.
ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.