Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:23

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕی 90 هەزار دۆلاری دزیبوو

کوردستان TV
100%


مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 90 هەزار دۆلار (9 دەفتەر دۆلار)ی دزیبوو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی12ی2023 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کە بڕی 90 هەزار دۆلاری لەناو ئوتۆمبێلەکەیدا لێ دزرابوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاڕی  دادوەر، توانرا لەناو ماڵێکدا لەشاری سلێمانی پارەکە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت.

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامبوو بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار، سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت کە هەڵاتبوو بۆ شاری کەرکوک، مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوکاری نەهێشتنی تاوانی کەرکوک توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن.

پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌، تۆمەتبار (ز، م، ع) 1987 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاڕی دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە، هەروەها تۆمەتبار لەچەند نوسینگەیەکی تری نەهێشتنی تاوان و بەتۆمەتی دزیکردن و بەپێی ماددەی 446 داواکراو بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.