Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:35

بە گوژمەی نزیكەی سێ ملیار دینار دەروازەیەكی نوێ بۆ دیانای كۆن دروست دەكرێت

کوردستان TV
100%


لە نوێترین پڕۆژە لە ئیدارەی سۆران؛ دەروازەیەکی نوێ بۆ دیانای کۆن دروست دەکرێت و تێچووی پڕۆژەکەش دوو ملیار و 859 ملیۆن دینارە و سیمایەکەی جوان و شارستانی بە شارەكە دەبەخشێت.

یونس خورشید، سەرپەرشتیاری پرۆژەكە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "لە ماوەی دوو مانگدا پرۆژەی دەروازەی دیانای كۆن جێبەجێ دەكرێت، پرۆژەی دەروازەكە بە هەموو لایەنەكانییەوە لە كاتی خۆیدا جێبەجێ دەكرێت و پێش سەریساڵ تەواو دەبێت، كارەكان بە شەو و ڕۆژ بە ئەندازیار و كرێكار و كۆمپانیای ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێن، بۆیە لە 26ـی كانوونی یەكەم ئەم پرۆژەیە تەواو دەكرێت."

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کە تەواوی کارمەند و کرێکارەکانی دەستی کاری ناوخۆیین، جێبەجێ دەکرێت و 24 کاتژمێریش کاری تێدا دەکرێت.

محەممەد عەبدوڵڵا، هاووڵاتییە و گوتی: "ئەم ژوورگەیەی دیانا پێشتر گرفتی ڕێكنەخراوی و پیسی هەبوو، بەڵام ئێستا حكومەتی هەرێم پرۆژەی دەروازەی بۆ دیانا جێبەجێ دەكات، ئەوەش خزمەتگوزارییەكی گرنگە و دەروازەكەی ڕاستەڕێ و جوان كردووە، كە سیمایەكی جوانی بە ناوچەكە بەخشیوە و سەلامەتیی شۆفێرانیش باشتر دەپارێزێت."

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندووەتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.