سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) هۆشداریی داوە كە منداڵانی كەرتی غەززە ،ئەوانەی كە تەمەنیان لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوەیە، ڕووبەڕووی مەترسییەكی زۆری بەدخۆراكی و مردن دەبنەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە.
ڕێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: لە چەند هەفتەی داهاتوودا لانیكەم 10 هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ تووشی مەترسیدارترین جۆری بەدخۆراكی دەبنەوە.هۆشداریشیدا لەوەی كەمەترسی مردن بەهۆی برسێتییەوە لە ئێستاوە بۆ زۆرێك لە خێزانەكانی غەززە واقیعییە.
هۆشدارییەكەی یونیسێف دوای ئەوە دێت كە پۆلێنبەندی كاتی یەكگرتووی ئاسایشی خۆراك كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پشتیوانی دەكرێت، گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە تەواوی دانیشتووانی غەززە كە ژمارەیان دوو ملیۆن و 200 هەزار كەسە، لەئێستادا ڕووبەڕووی برسییەتی بوونەتەوە.
لە غەززە 10 هەزار منداڵ رووبەڕووی مەترسی بەدخۆراكی و مردن دەبنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.