Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:22

بوومەلەرزەیەك باكووری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری وەرزاقان-ی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە باكووری ڕۆژئاوای ئێران هەژاند.
لە ڕاپۆرتێكی ئێرنادا هاتووە : بوومەلەرزەكە كاتژمێر 5.57 خوولەكی بەیانی بە كاتی ناوخۆی ئێران بە قوڵایی 9 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، كە تیمەكانی هەڵسەنگاندن ڕەوانەی ناوچەكە كراون.
شاری وەرزاقان كە ژمارەی دانیشتووانی 45 هەزار كەسە و نزیكەی 70 كم لە شاری تەبرێز-ی ناوەندی پارێزگاكە دوورە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.