Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:35

بزانە كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە...
ئەمڕۆ شەممە 23- 12- 2023 ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا, رێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر بارین دەبێت.
هەروەها بۆ سبەی یەك شەممە 24- 12- 2023 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا, لە ناوچە شاخاوییە سنوورەكانیش بەفر بارین دەبێت.هاوكات لە درەنگانی شەودا پێشبینی درووسبونی تەم بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆك دەكرێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:
هەولێر : 13 ،سلێمانی : 12،دهۆك : 12،كەركوك : 14،هەڵەبجە : 12،زاخۆ : 13،سۆران : 10،حاجی ئۆمەران : 2،گەرمیان : 17.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.