Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 03:21

تەندروستی جیهانی : ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا زیادی كردووە

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان بە ڕێژەی 52% زیادی كردووە بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو.
ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتاكە ڕایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا 850 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.
لە ڕاپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئاستی جیهانیدا ژمارەی تووشبووانی نوێ بە ڕێژەی 52% زیادیكردووە لە ماوەی 28 ڕۆژدا لە 20ی تشرینی دووەم تا 17ی كانوونی دووەم.
سەرەتای ئەم مانگە، ڕێكخراوەكە ڕایگەیاند كە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ خۆی لەگەڵ مرۆڤدا گونجاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە گۆڕانكاری.
 

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.