Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:32

له‌ چوارقوڕنه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی 2 كه‌س كوژران

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌قه‌كردنه‌وه‌ له‌ شاره‌دێی چوارقوڕنه‌، 2 كه‌س كوژران و كوژراوه‌كانیش هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به‌ لایه‌نێكی ڕووداوه‌كه‌ن.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه‌: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بێتوێن لە شاره‌دێی چوارقوڕنە ئاگادار كرانەوە لە ڕووداوێكی تەقەكردن كە بەهۆی كێشەیه‌كی كۆمەڵایەتییەوە لەنێوان دوو لایەندا ڕوویداوە.

ڕاشیگه‌یاند: لە ڕووداوەکەدا كەسێك دەستبەجێ گیانی لە دەستداوه‌، هه‌روه‌ها كەسێكی تریش بریندار بووه‌ و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه‌ لە خۆشخانە گیانی لەدەستداوه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەردوو كوژراوەكە هەریەكەیان سه‌ر به‌ لایەنێکی ڕووداوەکه‌ن و دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێكاری لە پزیشكی دادی ڕانیە، تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان كرانه‌وه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەكانیان دەست پێ کردووە و بەردەوامە

وێنه‌ی هه‌ردوو كوژراوه‌كه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.