ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له شاری كه‌ركووك ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی 10 كه‌سی راگه‌یاند كه له كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ڵسابوون به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌دام حوسێن و گوتنه‌وه‌ی هوتاف و ستایشی رژێمی پێشووی به‌عسیان كردبوو.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا لە کاتی ئاهه‌نگگێڕان و هه‌ڵمه‌تی سەرخستنی لیسته عەرەبییهكان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق، له نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگه‌ی کەرکووک به‌شێك له لایه‌نگرانی راکان جبووری و هەندی لایه‌نی تری عەرەبی وێنەی سەدام حوسێنیان به‌رز كردبووه‌وه و هوتافیان بۆ رژێمی پێشووی عێراق ده‌گوته‌وه.
لە سەر ئەم بابەتە، ئەمڕۆ هه‌ینی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکووک رایگه‌یاند كه هێزەکانیان بەدواداچوونی تەواویان كرد و توانیان سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیر بکه‌ن کە 10 كه‌س بوون و لە گرتە ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون و وێنه‌ی سه‌دام حوسێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و ستایشی ڕژێمی پێشوی به‌عس ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند كه هه‌ر 10 كه‌سه‌كه پاڵپشت بە یاسای ژمارە (32)ی قەدەغەکردنی ستایشی حزبی بەعس له ساڵی (2016) ده‌ستگیركراون و دراونه‌ته دادگه.
لای خۆشیەوە دادگه‌ی تاوانەکانی کەرکووک حوکمی زیندانیکردنی بۆ ماوەی 5 ساڵ بەسەر هه‌ر 10 كه‌سه‌كه سه‌پاند.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.