Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:38

هه‌ڵمه‌تی داخستنی مه‌ساج و تاتۆكردن له‌ هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

له‌ شاری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی داخستنی سه‌نته‌ری مه‌ساج و شوێنه‌كانی تاتۆكردن ده‌ستی پێ كرد و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌یه‌كجار 10 مه‌ساج و 2 شوێنی تاتۆكردن داخران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمرۆ پێنجشەم تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بە هەماهەنگی قایمقامییەتی قەزای عه‌نکاوە، دوای بڕیاری لێژنەی بەدواداچوون و بە فەرمانی وەزارەتی تەندروستی، هەڵسان بە داخستنی 10 سەنتەری مساج و 2 شوێنی ئەنجامدانی تاتۆی لەش.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری داخستنی مه‌ساج و تاتۆكان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بە هۆی پابەندنەبوونیان بووه‌ بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستییه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بەهۆی سه‌رپێچییه‌كانیان، هه‌ر 10 سه‌نته‌ره‌كه‌ی مه‌ساج و 2 شوێنه‌كه‌ی تاتۆ سزای یاساییان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.