Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:36

دوو قائیمقام و بەڕێوەبەری نوێی ناحیە دەست بەكاربوون

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەم لەبەردەم وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و قائیمقامی هەردوو قەزای مێرگەسوور و رەواندز، مەراسیمی سوێندخواردنی قائیمقامی نوێی سیدەكان و چۆمان و بەڕێوەبەری ناحیەكانی وەرتێ و بارزان، دوای گەڕانەوەی فەرمانی دامەزراندنیان لەلایەن جەنابی سەرۆك وەزیران، بەڕێوە چوو.

لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و لەبەردەم ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، (ئيحسان عه‌بدولقادر چەلەبی قادر) وەكو قائیمقامی نوێی سیدەكان، (ئه‌حمه‌د بارزان عه‌لی نەبی) وەكو قائیمقامی نوێی چۆمان، (شۆڕش حه‌سه‌ن حه‌مه‌د) وەكو بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی وەرتێ و (پێرس سه‌عید محه‌مه‌د ) وەكو بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بارزان سوێندی یاساییان خوارد.

لە پەراوێزی مەراسیمەكەدا، وەزیری ناوخۆی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە بەڕێزانی ناوهاتوو كرد و ئامۆژگاری كردن كە خۆیان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان و بەدەنگەوەچوونیان تەرخان بكەن و بەوپەڕی دڵسۆزی و لێهاتوویی و پیشەیی و بێلایەنی خزمەتی سنوورەكانی خۆیان بكەن و لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵك و متمانەی حكوومەتی خۆیان بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.