ڕووداوێكی نوێ بۆ هەڵسوكەوتە كوشندەكانی سوپای ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ڤیدیۆ بڵاوكرایەوە.
لە ڤیدیۆكەدا ژنە سەربازێكی ئیسرائیلی لە ناوچەیەكی غەززە لەبەردەم تانكێكدا وەستاوەو تانكەكەش گوللە توپێك دەتەقێنێ.
لەوبارەیەوە كەناڵی 14ی ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە كە سوپای وڵاتەكە لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.
هەروەها سوپا ئەم ڕەفتارەی بە مەترسیدار و پێشێلكردنی تەواوەتی ڕێنماییەكانی سەلامەتی وەسف كردووە.
سوپا دووپاتیشی كردۆتەوە كە بە زووترین كات لێكۆڵینەوەی وورد ئەنجام دەدات و سزا بەسەر ئەو سەربازەدا دەسەپێنێت.
ڤیدیۆی ژنە سەربازێكی ئیسرائیلی كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.