Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 14:55

كۆمپانیای تۆیۆتا بەهۆی كێشەیەك یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل لەو وڵاتە دەكێشێتەوە

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: بەهۆی كێشەی ئەیرباگەوە، نزیكەی یەك ملیۆن ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا و لێكسزیان لە ئەمریكا گەڕاندۆتەوە.
بەپێی ئەو ئاگادارییەی كە لەلایەن گروپی تۆیۆتا لە ماڵپەڕەكەیدا بڵاوكراوەتەوە، ئەو هەستەوەرانەی كە لە كورسی پێشەوەی سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە باس دەكرێن، ڕەنگە كەموكوڕییەكی دروستكردنیان هەبێت كە ببێتە هۆی شۆرتی كارەبایی. 
گروپەكە ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەم كەموكوڕییە "رێگە نادات ئامێرەكە بە دروستی كێشی سەرنشینەكە هەڵسەنگێنێت، و ڕەنگە ئەیرباگەكە وەكو پێویست لە هەندێك ڕووداودا نەكرێتەوە، ئەمەش مەترسی برینداربوون زیاد دەكات.
مێژووی ئەو مۆدێلانەی كە كاریگەری بانگهێشتكردنەوەكەیان لەسەر بووە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ماوەیەی كە لە ساڵی 2020 تا 2022 درێژ بووەتەوە، مۆدێلەكانیش بریتین لە ئۆتۆمبێلە بەناوبانگەكانی RAV4 و Highlander SUV، هەروەها مۆدێلەكانی كۆرۆلا و كامری.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.