Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:47

نرخی دۆلار لەهەولێر و بەغدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆڕسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا نرخی  100 دۆلار بەرزبووەتەوە و بە 154 هەزار و 600 دینار تۆماركراوە، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە نرخی 100 دۆلار 154 هەزار دینار بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە دوكانەكانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 155 هەزار و 500 دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 153 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێر- یش نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 154 هەزار و 150 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.