Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 03:32

تەندروستی جیهانی هۆشداری لە جۆرێكی نوێی كۆرۆنا دەدات

کوردستان TV
100%

لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداری سەبارەت بە گۆڕاوە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای JN.1 داوە، كە لە ژمارەیەك وڵاتی جیهان بە خێرایی بڵاوبۆتەوە، ئەمەش ترسی دووبارەبوونەوەی ئەزموونی سەختی Covid-19 ی هەیە.
JN.1 جۆرێكی تاڕادەیەك نوێیە كە ژمارەیەكی سنووردار لە حاڵەتەكاندا لە سەرانسەری جیهان دۆزراوەتەوە، بۆ یەكەمجاریش لە ئەمریكا لە مانگی ئەیلولدا دۆزراوەتەوە.
شارەزایان دەڵێن:ئەم جۆرە نوێیە هەڵگری گۆڕانكاری بۆ ماوەییە كە دەتوانێت زیاتر بگوازرێتەوە. 
دەشڵێن: گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا JN.1 لە دۆخێكدا هەڵكەوتووە كە پێدەچێت یارمەتی ڤایرۆسەكە بدات بۆ خۆدزینەوە لە سیستەمی بەرگری لەش.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.