وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی نوێی سه‌باره‌ت به ره‌وشی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
كۆبوونه‌وه‌كه كه به سه‌رپه‌رشتی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و به ئاماده‌بوونی بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان ئامادەبوون، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی یەکسانی لە دابەشکردنی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان درا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە لێژنەی پێوەری زیرەک و چاودێری و بەدواداچوونی سەرپێچییەکان و بڕیاردرا هەڵمەتێکی فراوان بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان و سزادانی ئەو کەسانە بکرێت کە لە دەرەوەی پێوەری زیرەک کارەبایان ڕاکێشاوە و شوێنەکانیان ئاشکرایە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەروەها بڕیاری کەمکردنەوەی کارەبا بەردەوامەکان درا.
وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بۆ 3400 مێگاوات بەرز کردووتەوە، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا خواست لەسەر کارەبا بۆ سەرووی 6000 مێگاوات کارەبا بەرز بووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.