Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 04:34

ئه‌مشه‌و به‌ چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكرایه‌ سه‌ر دیمه‌شق

کوردستان TV
100%

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و به‌ چه‌ند مووشه‌كێك ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت بۆردومان كراون و مووشه‌كه‌كانیش له‌ ئیسڕائیل ره‌وانه‌ كراون.

ته‌له‌فزیۆنی (ئه‌خبارییه‌ سووریا) ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و به‌ چه‌ند مووشه‌كێكی ئیسڕائیلی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق بۆردومان كراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌شێك له‌ مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن دژه‌مووشه‌كه‌كانه‌وه‌ به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه‌ و خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا له‌باره‌ی بۆردومانه‌كان ئاشكرای ده‌كات كه‌ دوو سه‌ربازیان به‌هۆیه‌وه‌ بریندار بووه‌ و زیانی ماددیش كه‌وتۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مشه‌و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق بیستراون و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان مووشه‌كان له‌ ئیسڕائیله‌وه‌ نێردراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.