Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 18:55

توێژینەوەیەك: لە سووریا ژمارەی ئافرەتان لە پیاوان زیاترە

کوردستان TV
100%

شەڕی سوریا بووەتە هۆی مردن و كۆچكردنی ملیۆنان پیاو لەو وڵاتەوە ، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەی ئافرەتان زۆر لە پیاوان زیاتر بێت، توێژینەوە تایبەتمەندەكانیش مەزەندەی ئەوە دەكەن كە هەر پیاوێك حەوت ئافرەتی بەردەكەوێ.
ڕاپۆرتێكی توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەگەر بە شەقامەكانی دیمەشق  پیاسە بكەیت هەست بە باڵادەستی ئافرەتان و نەبوونی پیاوان لەو وڵاتە جەنگاوییەدا دەكەیت، دوای 12 ساڵ لە شەڕ، دەیان هەزار پیاو پەیوەندییان بە سوپاوە كردووەو زۆریشیان كوژران، یان ناچار بوون وڵات بەجێبهێڵن.
سوریا لە ساڵی 2004ەوە تا ئێستا سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی ئەنجام نەداوە، بەڵام توێژینەوەیەك كە لە ساڵی 2023 لەلایەن سەنتەری جسور بۆ لێكۆڵینەوە ئەنجامدراوە دەریخستووە ژمارەی دانیشتوانی سوریا 26.7 ملیۆن كەسە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 9 ملیۆن كەس لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، لە ئێستادا ئافرەتان لەسەدا 60ی دانیشتووان پێك دەهێنن،ئاماژەی بەوەشداوە كە ئافرەتان زیاتر پەیوەندییان بەهێزی كارەوە كردووە بۆ ئەوەی ژیان لەو وڵاتە بەردەوام بێت.
ئاشكراشی كردووە كە ژمارەی ئافرەتان لە بازاڕدا بە ڕێژەی حەوت بەرامبەر بە یەك لە پیاوان زیاترە، پێشبینیش دەكرێت لە داهاتوودا ژمارەكە بۆ 10بەرامبەر بە یەك بەرزبێتەوە.
هەروەها وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت: پیاوان كەمتر هاوسەرگیری دەكەن و بەمەش ژمارەی ئافرەتانی سینگڵ بۆ زیاتر لە سەدا 70 بەرزبووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.