سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ كه به‌شێك له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی تێدایه، له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه به درۆن هێرشی كرایه سه‌ر.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هێرشه‌كه‌دا چه‌ند درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له ده‌وروبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری بوونی زیانی گیانی و ماددی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌تایبه‌ت دوای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، چه‌ند جارێكی تریش هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌هۆی پاڵشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسڕائیل، لای خۆشییه‌وه گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌رپرسیاره‌تی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی گرتۆته ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.