Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 15:08

لەمانگێكدا 907 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون له‌ سلێمانی لە دایك بوون

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ30ی11ی2023، لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2.254 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1.486 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 907 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 421 منداڵ كوڕ بوون و 486 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 505 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 402 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 195 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 22 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 108 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 1.144 سۆنەریش گیراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.