Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:30

سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كێتی ئافره‌تان: كار بۆ پاراستنی مافەكانی ئافرەت لەنێو خێزان و شوێنی كار و گۆڕەپانی سیاسەت بكەن

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی 71 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كات.
له‌ په‌یامێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بڵاویكردووه‌، بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، به ‌بۆنه‌ی حەفتاویەكەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.
سه‌رۆك بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت، یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، ئەزموونێكی دەوڵەمەند و بێوێنەی دەستپێكی بەشداری و پێگەیاندنی ئافرەتی كوردستانی لە ژیانی سیاسی بووە و ڕۆڵی لە خەباتی گەلەكەمان و هەروەها ناساندن و بەرگریكردن لە مافەكانی ئافرەت بەرچاو و دیارە.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت، هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەیە كە سەرچاوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و پیشەیی بن بۆ سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و كار بۆ پاراستنی مافەكانی ئافرەت لەنێو خێزان و شوێنی كار و گۆڕەپانی سیاسەت و كایەكانی تری كۆمەڵگەدا بكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.