Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:44

كاتی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان راگەیندراوێكی لە بارەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی ...
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ڕایدەگەیەنێت كە بەردەوامن لە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ و راگەیاندنیان.
هەر لە راگەیندراوەكەدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان تیشك خراوەتە سەر ئەوەی كە لەكاتی دەستپێكردنی ناونووسین و تاوەكوو رێكخستنیان بەردەوام كار لەسەر پرۆسەكە دەكەن و لە ئێستادا لە دوا قوناغی ئامادەكارییەكانیاندا بۆ ئەنجامدانی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وەرزی حەجی 2024.
لە كۆتایی دا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە رایدەگەینێت كە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا و پێش كۆتایی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی دەزگا پەیوەندارەكان و دەزگاكانی راگەیاندن بە شێوەیەكی شەفاف و دادپەروەرانە تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت و ناوەكان بڵاودەكرێتەوە . 
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی – بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان
10/12/2023
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.