Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:37

بەرپرسێكی ئیسرائیل داوا دەكات دیلە فەلەستنییەكان بە زیندوویی بنێژرێن

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆكی شارەوانی قودس لە كۆمێنتێكدا داوای كرد فەلەستینییە دەستبەسەركراوەكان بە زیندوویی بنێژرێن.
ئاریە كینگ لە پۆستێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی ئەو دەستگیركراوانەی بڵاوكردەوە كە پێنجشەممەی ڕابردوو لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە لە جەبەلییە و بەیت لاحیا لە غەززە دەستگیركرابوون و پێشنیاری كرد بە بولدۆزەری سەربازی D-9 بە زیندوویی بنێژرێن.
ئەم وێنانەی كە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە دەستگیركردنی دەیان مەدەنیی فەلەستینی لە چەند ناوچەیەكی كەرتی غەززە ،ناڕەزایی و ڕەخنەی زۆری ڕێكخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لەو بارەیەوە ئیلۆن لیڤی، وتەبێژی حكومەتی ئیسرائیل سەبارەت بە دەستگیركراوەكان ڕایگەیاند، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و دیاری دەكرێت كە كامەیان سەر بە حەماسن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.