Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:34

فەڕەنسا دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی حوسییەكانی خستە خوارەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی فەڕەنسا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، كەشتییەكی جەنگی فەرەنسی دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی حوسییەكانی خستە خوارەوە كە لە كەناراوەكانی یەمەنەوە بەرەو دەریای سوور هەڵدرابوون.
سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كەشتی جەنگی فرە ئەركی "لانگودۆك" كە لە دەریای سووردا كاردەكات، شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە " ڕێگری لەم دوو هەڕەشەیە كردووە و لەناوی بردووە.
دوێنێ شەممە، حوسییەكان هەڕەشەی هێرشكردنە سەر هەر كەشتییەكیان كرد كە بەرەو بەندەرەكانی ئیسرائیل لە ڕێگەی كەنداوی عەدەن و گەرووی باب ئەلمەندەب و دەریای سوورەوە بڕوات،  بەبێ گوێدانە ئەوەی كەشتییەكە سەر بە چ وڵاتێكە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.