پزیشێكی زانستی خۆراك روونكردنه‌وه له سوود و زیانه‌كانی خواردنی خورما و قه‌سپ له‌گه‌ڵ چایی له بڕی شه‌كر ده‌دات.
د. کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، باس له سوود و زیانهكانهكانی خواردنی خورما و قه‌سپ له‌گه‌ڵ چایی له بڕی شه‌كر ده‌كات و رایدهگهێنێت، ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتییان پرسیاری ئه‌وه ده‌که‌ن ئایا خواردنی خورما و قه‌سپ له‌گه‌ڵ چا له بری شه‌کر سوودی هه‌یه یان زیان: خواردنی خورما له بری شه‌کر له‌گه‌ڵ چا زیانی نیه بۆ مرۆڤێکی ئاسایی ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که زۆربه‌ی سووده ته‌ندروستیه‌کانی خورما ناهێڵێت۰
راشیدهگهێنێت، ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت خورما و قه‌سپ بخۆن له‌گه‌ڵ چا یان زۆری که‌می لێ بخۆن ئه‌مانه‌ن:
1- نه‌خۆشی شه‌کره ۰
2ـ ئه‌وانه‌ی کێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون و له کاتی ڕێجیم ۰
3- چونکه خورما بڕێکی زۆر کالۆری تێدایه ؛ باشتره حه‌پی شیرین کردن به‌کار بێنن ؛ یان ڕۆژانه له یه‌ک ده‌نک تا سێ ده‌نک زیاتر نه‌خۆن ۰
4-بۆیه باشتره ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ره‌وه خورما له ماڵه‌که‌یان نه‌بێت و حه‌پی شیرین کردنه‌وه تازه‌کان به‌کار بێنن۰
ژێده‌ر - ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
سوود و زیانه‌کانی خواردنی خورما و قه‌سپ له‌گه‌ڵ چا له بڕی شه‌کر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.