Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 16:40

لەمانگێكدا زیاتر له‌ 27 هه‌زار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان له‌ پارێزگای سلێمانی كردووە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1ی11 بۆ 30ی12ی2023، لەنەخۆشخانەی شار 27.241 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 20.218 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5.930 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1.059 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 5.720 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1.797 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 1.034 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 745 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 726 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 533 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1.301 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 76.880 شیكاری تاقیگەیی و 2.835 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 4.744 تیشك و 3.394 سۆنەر و 396 ئیكۆ و  1.036 چارەسەری سروشتی كراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.