ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌رله‌مانی دانیماڕك به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران سوتاندنی قورئانی پیرۆز و هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاو و نه‌شیاوی له‌گه‌ڵ ده‌قه ئاینییه‌كان قه‌ده‌غه كرد.
به‌گوێره‌ی یاساكه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی دانیماڕك "هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌شیاو و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ده‌قه ئاینییه‌كان بۆ ئه‌و پێكهاته ئاینییانه‌ی دانیان پێدانراوه له‌نێویشیاندا قورئانی پیرۆز و موسڵمانان، قه‌ده‌غه‌یه".
یاساكه له كۆی 179 ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی دانیماڕك، به ده‌نگی 94 په‌رله‌مانتار ده‌نگی له‌سه‌ر درا و له‌به‌رامبه‌ریشدا 77 ده‌نگی نه‌خێری هه‌بوو.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له هه‌ردوو وڵاتی دانیماڕك و سوید له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو و نه‌گونجاو به‌رامبه‌ر به كۆپی قورئانی پیرۆز كرابوو و سوتێنرابوو، ئه‌م كاره‌ش ببووه هۆكاری دروستبوونی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.