Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:53

پارێزگای هەولێر پێشوازی لە پۆلێك لە ئەندامانی تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی كرد

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی بەرەوپێشبردن و گرنگیدان بە تیمی كارای وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی (RRU)لە پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ چوار شەمە ڕێكەوتی 12/6/ 2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا بەئامادە بوونی بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر پێشوازی لە تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی(RRU)ی پارێزگای هەولێركرد.
 لەدیدارەكەدا پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لەگشت ئەندامان كرد سەبارەت بەو كارو چالاكیانەی كە لەماوەی ڕابردوودا ئەنجام دراوە، هاوكات بەرامبەر كارو چالاكییە مرۆییەكانیان ستایشی كردن و ئەرك و ماندوو بوونیان لە كاتی رووداوەكان بەرز نرخاند.
لە بەرامبەردا تیمی وڵامدانەوەی خێرای مرۆیی لە سرووشت و  چۆنییەتی رووبەروو بوونەوەی قەیران رووداوەكان، شڕۆڤەی كارەكانی خۆیان كردو نهێنی بەردەوامبوونیشیان بۆ پاڵپشتی بەردەوامی پارێزگاری هەولێر گێرایەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.