Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:44

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بزانە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆڕسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 157 هەزار دینار ، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە، نرخی 100 دۆلار 157 هەزار و 600 دینار بوو.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 158 هەزار دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 156 هەزار دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 156 هەزار و 800 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.