Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:39

پووتین سه‌ردانی سعوودییه‌ و ئیماڕات ده‌كات

کوردستان TV
100%

كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی هه‌ردوو وڵاتی سعوودییه‌ و ئیماڕات ده‌كات و سه‌ردانه‌كه‌ش سبه‌ی چوارشه‌م ده‌ست پێ ده‌كات.

دیمتری پیسكۆف گوته‌بێژی كۆشكی كرملین ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی رووسیا به‌سه‌ردانێك ده‌گاته‌ هه‌ردوو وڵاتی ئیماڕات و دواتریش سه‌ردانی سعوودییه ‌ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌، پیسكۆف ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا پووتین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو وڵاتی سعوودییه‌ و ئیماڕات پرسه‌كانی بازاڕی نه‌وت و شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ تاوتوێ ده‌كات.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (سپۆتنیك)ی رووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سه‌رۆكی ڕووسیا هه‌روه‌ها له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه‌ و ئیماڕات باسی پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كه‌ن كه‌ ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س بڕیاری له‌سه‌رداوه‌ بۆ سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وت له‌ جیهاندا و بڕیاره‌كه‌ش له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.