Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 13:25

سعوودییە ئامۆژگاری هاووڵاتیانی خۆی دەكات گەشت بۆ عێراق و سوودان و سووریا نەكەن

کوردستان TV
100%

تەندروستی گشتی سعوودییە ئامۆژگاری هاووڵاتیانی خۆی دەكات لە گەشتكردن بۆ عێراق و سوودان و سووریا خۆیان بەدوور بگرن.
 دەستەی تەندروستی گشتی سعوودییە (ویقایە)  رایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمییەكان و لاوازی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە هەر یەك لە عێراق و سوودان و سووریا، ئامۆژگاری هاووڵاتیانی خۆی دەكات سەردانی ئەو وڵاتانە نەكەن.
تەندروستی سعوودیە دەڵێت: جگە لەسوورێژەوە كۆڕۆناـ كۆلێرا و تای كریمیا لەعێراق بوونی هەیە،هەروەها لە سوودان نەخۆشییەكانی كۆكە و كۆلێرا و تای خوێنبەربوون بڵاوبۆتەوە، لەسووریا-ش جگە لە كۆڕۆنا پەتای كۆلێرا-ش بوونی هەیە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.