Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 15:37

ئه‌مڕۆ كتێبی (ده‌روازه‌یـه‌ك بـۆ شـانـۆی مـنـداڵان) بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆدووشه‌ممه‌ 4-12-2023 رێوڕه‌سه‌می ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (ده‌روازه‌یـه‌ك بـۆ شـانـۆی مـنـداڵان) له‌نوسینی نووسه‌ری منداڵان و قوتابی دكتۆرا (كاروان عه‌لی)ی و هونه‌رمه‌ندی شانۆكار به‌رێوه‌ ده‌چێت.
(دێرین حامید) له‌گه‌ڵ پ.ی. دكتۆر ژیلوان تاهیر، سه‌رۆكی به‌شی سینه‌ما و شانۆ ناساندن و خوێندنه‌وه‌ بۆ كتێبه‌كه‌ ده‌كه‌ن، 
 رێوڕه‌سمه‌كه‌،له‌ كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌ هۆڵی گه‌له‌ری پ. دكتۆر عارف محمد، 
كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌ به‌یانی،به‌رێوه‌ ده‌چێت.
شایانی باسه‌(ده‌روازه‌یـه‌ك بۆ شـانـۆی منـداڵان )،كتێبێكی به‌نرخی زانستییه‌ بۆ شانۆی منداڵان و هه‌ر له‌گه‌ڵ ناساندنی كتێبه‌كه‌دا كتێبێكی تری نووسه‌ر كه‌ ده‌قی شانۆییه‌ به‌ناوی ( شانۆی منداڵان و شازاده‌ بچكۆله‌كه‌) به‌دیاری ده‌به‌خشرێت.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.