Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:48

مانگی ڕابردوو زياتر له‌ 6 هه‌زار نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ له‌ سلێمانی بینراون

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2023) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 6.070 نەخۆش لەدەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 276 نەشتەرگەری گەورە و 254 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 2.652 پكشنینی پەستانی چاو و 48 پشكنینی پانتایی بینین و 49 پشكنینی گلێنە و 698 ئۆ سی تی و 49 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1.876 پشكنینی چاویلكە و 519 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە، هاوكات 195 تیشك گیراوە و 470 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.