مانگی رابردوو له بهندینخانهكانی ئێراندا 122 هاووڵاتی له سێدارهدراون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، له ماوهی مانگی رابردوودا، لانی کەم جێبەجێکردنی سزای سێدارەی 122 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا تۆمار کراوە، لەم ڕێژەیەدا 54 بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دراون.
رێكخراوهكه رایگهیاندووه، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەردا سزای سێدارەی11 بەندکراوی سیاسی و ئایینی لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە،هەروەها سزای سێدارەی لانی کەم 2 منداڵی تاوانبار و 2 ژن لە بەندیخانەکانی سەبزەوار، چابەهار، کرمان و ڕەشت جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی رێكخراوهكه، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەردا سزای سێدارەی 23 بەندکراوی بەلووچ، 19 بەندکراوی کورد و 8 بەندکراوی تورک، 5 بەندکراوی لوڕ و بەختیاری، 5 بەندکراوی گیلەک و 3 هاووڵاتیی خەڵکی وڵاتی ئەنفانستانیش لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراون.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، لەم ئامارە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدراون لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبورز بووە کە 39 حاڵەت تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەکانی پارێزگای بەلووچستان 13 کەس، پارێزگای فارس 12 کەس و پارێزگای ئیسفەهان 5 کەس لەسێدارە دراون و باقی حاڵەتەکانیش لە پارێزگاکانی دیکە تۆمارکراون.
جیاکردنەوەی بەپێی تۆمەتی سەپێندراو
تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست: 53 کەس
تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: 56 کەس
تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئایینی: 11 کەس
تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی: 1 کەس
تۆمەتی دزیکردنی چەکدارانە: 1 کەس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.