وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا 151 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شكراوه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته كۆی گشتی 58%ی خێزانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیان وه‌رگرتووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند: “لە ماوەی دوو مانگدا 151 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە و هەر خێزانێکیش 200 لیتری وەرگرتووە.
ڕاشیگه‌یاند: له هه‌ولێر تا ئێستا 60 ملیۆن لیتر نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شكراوه، له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه 59 ملیۆن لیتر و له دهۆكیش 32 ملیۆن لیتر.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تا ئێستا 58%ی كۆی گشتی ژماره‌ی خێزانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیان وه‌رگرتووه.
جێی باسه ئه‌و نه‌وته‌ی كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دابه‌شی ده‌كات به نرخی پاڵپشتیكراوی حكوومه‌تی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت و له‌به‌رامبه‌ر 200 لیتره‌كه‌دا بڕی 103 هه‌زار دینار له خێزانه‌كان وه‌رده‌گیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.