له گه‌رمیان له رووداوێكی هاتووچۆدا سێ كه‌س برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 2ی12ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 4:30ی خوله‌كی ئێواره، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم لە بەرامبەر یاریگای شێروانە سێ کەس بریندار بوون، دووان لە بریندارەکان لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە بوون، بریندارەکەی دیکەش نزیک لە ڕووداوەکەبووە، دوای ئەوەی ماتۆڕەکە وەرگەڕاوە لە هاووڵاتییەکەی داوە.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە لەدایک بووی ساڵی (2001-2003)ن، هاوڵاتیەکەش لەدایک بووی ساڵی (1976)ە، هەرسێ بریندارەکەش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
گه‌رمیان.. ڕووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێ کەوتەوە
![](/content/upload/1/root/385537978-267447535949285-927345314914225970-n_w900_h900.png)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.