به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له شارى دوبه‌ى له وڵاتی ئيمارت، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى لووتكه‌ى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانى كۆنفرانسه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده و ميوانانى كۆنفرانس له ڕێوره‌سمێكدا به‌شدار بوو بۆ دابه‌شكردنى (خه‌ڵاتى زايد بۆ به‌رده‌وامى) كه خه‌ڵاتێكى جيهانيى پێشه‌نگه له ئيمارات و ده‌به‌خشرێته ئه‌و كۆمپانيا بچووك و مامناوه‌ند و NGO و قوتابخانه ئاماده‌ييانه‌ى بيرۆكه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
براوه‌كانى ئه‌مجاره‌ى خه‌ڵاته‌كه ئه‌وانه‌ن له بوارى كه‌شوهه‌وادا كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵيان داوه و توانيويانه بيسه‌لمێنن كه ده‌كرێت چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه بۆ كێشه و لێكه‌وته‌كانى زيادبوونى ڕێژه‌ى دانشتووان بدۆزرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ى كاريگه‌ريى خراپ به‌سه‌ر ژينگه‌وه جێبهێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.