ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، بنكه و پێگه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان بۆردومان كرا و هاووڵاتییانیش ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروست بووه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به بۆمب و ناپاڵم، بنكه و پێگه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان بۆردومان كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومان كراون، سنووری زینێ و گوندی بێ جوانان بووه له سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی زۆری و به‌هێزی ده‌نگی بۆردومانه‌كان، هاووڵاتییانی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان هه‌ستیان پێ كردووه و به‌هۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروست بووه.
سیده‌كان / مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.