دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆ دووجار له‌ناكاو كوژانه‌وه‌ی گشتی سیسته‌می كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان ڕووی دا، وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرای كرد كه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه و ئێستا كاره‌با ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشه‌م بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان كوژانەوە، تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد، بەڵام دواتر له كاتژمێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی كاره‌با ڕووی دایه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: تیمەکانی کارەبا لەوانە کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵی شارەکان و لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی کارەبا، گرفتی کوژانەوەی گشتیی کارەباكه‌یان چارەسەر کرد و ئێستا دۆخی کارەبا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وەزارەته‌كه‌یان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەڕانەوە بۆ بەرنامەی ئاسایی پێدانی کارەبا بۆ هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.