به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌م مانگه‌دا (كانوونی یه‌كه‌م) 5 رۆژ پشووی فه‌رمی هه‌یه و به‌شێك له پشووه‌كان هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
پشووی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه له رۆژی یه‌كشه‌م 10ی مانگ ده‌بێت به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن كه رزگاركردنی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی تره له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
پشووی دووه‌م و سێیه‌می ئه‌م مانگه رۆژانی یه‌كشه‌م و دووشه‌م رێكه‌وتی 17 و 18ی مانگ ده‌بێت به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
هه‌روه‌ها رۆژی 25ی مانگ كه جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێته پشووی فه‌رمی.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له سه‌رتاسه‌ری عێراق سه‌ری ساڵ كه ده‌كاته رۆژی دووشه‌م پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژی 25ی ئه‌م مانگه پشووی فه‌رمییه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، هه‌روه‌ها رۆژی سه‌ری ساڵیش پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.