گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه به‌شداریكردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لووتکەی جیهانی کەشوهەوا بەشدارییەکی تەشریفاتی نییە و به‌ڵكو ئەم بابەتە لەناو دیدگه‌ی بەڕێزییانه‌وه بە گرینگییەوە کاری بۆ كراوه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سەرۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەک تاکە سەرکردە لەم ناوچەیەدا هەنگاوی کرداری بۆ ئەم پرسی كه‌شوهه‌وا ناوه و هەم لە نووسینگەکەی خۆی هەم لەم کابینەکەیدا گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا جێی بایەخن و لەماوەی ڕابردوو کاری زۆر باشکراون بەمەبەستی ژینگەپارێزی.
ڕاشیگه‌یاند: گرینگ‌ترین ئه‌و كارانه‌ی له‌م كابینه‌یه‌دا بۆ پرسی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كراوه بریتین له:-
1- لە مانگی ئابی ساڵی 2021 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بریاری دا سووتاندنی غاز لە سەرجەم پاڵاوگەکانی نەوت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت، دەستبەجێ بریارەکە جێبەجێ كرا و پێشتر رۆژانە زیاتر لە 150 ملیۆن پێ سێجا غاز دەسووتێنرا، بەهۆی نیگەرانییەکانی ژینگە و کەشوهەوا حکوومەت بە تەواوی ئەو کارەی قەدەغە کرد.
2- لە مانگی ئایاری ساڵی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی گەورەترین وێستگەی وزەی خۆری لە هەرێمی کوردستان دانا، پرۆژەکە بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار بە توانای 25 مێگاوات ئەنجام دەدرێت، بریارە لە ساڵی 2024 تەواو بکرێت.
3- کابینەی نۆیەم زیاتر لە 100 پۆندی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروست کردووە بۆ گلدانەوەی ئاوی باران، ئەم پۆندانە وەک رزگارکەری ئاو بۆ مانگەکانی هاوین کار دەکەن، کێلگە کشتوکاڵییەکان و کەرتی ئاژەڵداری دەپارێزن جگە لەوەی رێگری لە لافاو و تێکدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکه‌ن.
4- لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارگەیەکی پێشکەوتووی ریسایکلینی قیری لە هەولێر کردەوە، کارگەکە بە گوێرەی ستانداردی ژینگەیی هاوچەرخ دروست کراوە و یەکەم کارگەیە لە جۆری خۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکەوێتە کار.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌وی ڕابردوو بۆ به‌شداریكردن له لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) سه‌ردانی وڵاتی ئیماڕاتی كرد، ئه‌مڕۆش لووتكه‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌ستی پێ كرد و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.