Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:49

وه‌زاره‌تی كاره‌با: سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەباین و چارەسەر دەکرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبا روویدا و تیمەكانی وەزارەتمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتیین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی12ی2023، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه‌،بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم روویدا و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت.
وه‌زاره‌ت روونیده‌كاته‌وه‌، ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتمان دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد، بەڵام كاتژمێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی ڕوویدا و، ئێستا تیمەكانی کارەبای هەرێم سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستانن و بەم نزیكانە چارەسەر دەکرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.