Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:32

سەرۆکی حکومەت چاوی بە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان دەکەوێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هەینی 12/1 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی
لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو. لەوانە شا چارلس شای شانشینی یەکگرتوو ، شێخ تەمیم بن حەمەد میری دەوڵەتی قەتەر، مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ، ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، بیشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن و  ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا و   قاسم توکاییڤ سەرۆکی کازاخستان و جۆن کێری نێردەی باڵای سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەشوهەواو ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات . 
ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی لوتکەی جیهانی کەشوهەوا ، سەرۆکی حکومەت لەلایەن سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێکرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی12ی2023، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكرده‌وه‌، خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی لە ئیمارات بەشدار بووین  کە لەلایەن خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات و بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازیمان لێکرا و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای جیهان دیدار و گفتوگۆمان لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەشوا هەبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.