Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:12

هەرێمی كوردستان خۆی بۆ پێشوازیكردن لە سەدان هەزار گەشتیاری زستانە ئامادە كردووە

کوردستان TV
100%


هەرێمی كوردستان خۆی بۆ ئامادەكارییەكانی گەشتیاریی زستانە ئامادە كردووە و بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی گەشتیاری لە دەستەی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، پێشبینی دەكات بۆ زستانی 2023-2024 ڕێژەی گەشتیارانی زستانە بەرزتر ببێتەوە.

سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی گەشتیاری  لە دەستەی گەشتوگوزار، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكومەت، ئامادەكاریمان كردووە ڕێژەیەكی بەرزی گەشتیارانی زستانە بۆ هەرێمی كوردستان ڕابكێشین، لەم ڕووەوەش لە وەرزی سەرما و بەفربارین، گرنگیمان بە چەندین شوێنی گەشتیاری وەكوو چیای گارە و پێنجوێن و كۆڕەك و پرژە و سەكران داوە، كە ناوچەی بەفراویین و چالاكی و سەركێشیی خلیسكێنە و پاراگلایدیان تێدا دەكرێت."

گوتیشی:"بە هۆی ئەو گرنگیپێدانەوە، پێشبینی دەكەین كۆی گەشتیارانی ساڵی 2023 بگاتە 8 ملیۆن گەشتیار و ساڵانی ئاییندەش زیاتر بێت."

جێی باسە تا كۆتایی مانگی ئایاری 2023، نزیكەی 5 ملیۆن گەشتیاری هاوینە سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە. 25%ی ئەو گەشتیارانە بیانی بوون. پلانی حكومەتیش بۆ پەرەپێدانی بواری گەشتیاری ئەوەیە، تاكوو ساڵی 2030 ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان بگاتە 20 ملیۆن كەس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.