له په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاره‌بان ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه شه‌وى ڕابردوو به بۆمبى چێنراو و ده‌سڕێژ له ناوچه‌ى عومرانيه‌ى سنوورى قه‌زاى شاره‌بان له پارێزگاى دياله ئه‌نجام درا و بووه هۆى شه‌هيدبوونى چه‌ندين هاووڵاتى و برينداربوونى چه‌ندانى ديكه.
نێچیرڤان بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت، خواى مه‌زن گيانى شه‌هيدان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. سه‌ره‌خۆشييان لێده‌كه‌ين، هاوخه‌ميانين. هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين، نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پزيشكى بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان، ئاماده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ئه‌و هێرش و په‌لاماره تيرۆرستيیانه، مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕاستييه ده‌سه‌لمێنن كه تيرۆر هێشتا هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييه‌كى جددييه و ده‌بێ هه‌موو هێز و توانايه‌ك و به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگاريان ببينه‌وه.
شه‌وی رابردوو، له سنووری شاری به‌عقووبه سه‌ر به پارێزگه‌ی دیاله چه‌كدارانی داعش بۆمبێكی چێنراویان به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قاندۆته‌وه و دواتریش هێرشی چه‌كدارییان كردۆته سه‌ری، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش كوژرا و برینداری زۆر هه‌ن.
چه‌كداره داعشه‌كان له گوندی عه‌مڕانییه له نزیك شاره‌دێی وه‌جیهییه سه‌ر به شاری به‌عقووبه، سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نییان له ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه كردۆته ئامانج و ته‌قاندۆته‌وه.
دوای ته‌قاندنه‌وه و په‌ككه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كه، چه‌كداره داعشه‌كان به چه‌كی سووك و قه‌ناس هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌رنشینه‌كانی ناوی.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا 8 سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.