ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له سنووری شاری به‌عقووبه سه‌ر به پارێزگه‌ی دیاله چه‌كدارانی داعش بۆمبێكی چێنراویان به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قاندۆته‌وه و دواتریش هێرشی چه‌كدارییان كردۆته سه‌ری، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش كوژرا و برینداری زۆر هه‌ن.
چه‌كداره داعشه‌كان له گوندی عه‌مڕانییه له نزیك شاره‌دێی وه‌جیهییه سه‌ر به شاری به‌عقووبه، سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نییان له ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه كردۆته ئامانج و ته‌قاندۆته‌وه.
دوای ته‌قاندنه‌وه و په‌ككه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كه، چه‌كداره داعشه‌كان به چه‌كی سووك و قه‌ناس هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌رنشینه‌كانی ناوی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 8 سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئێستا پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌عقووبه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و به‌دوای چه‌كداره داعشه‌كانه‌وه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.