لە ماوەی شه‌ش مانگی ڕابردوودا له شاری كه‌ركووك سه‌دان ئەندام و لایەنگر و کادیری (یەکێتی) پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و به‌و هۆیشه‌وه‌وه تا دێت پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی له‌و شاره به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.
ته‌نیا له‌م ماوه‌یه‌دا باره‌گاكانی پارتی له شاری كه‌ركووك پێشوازییان لە سەدان لایەنگری یەکێتی کردووە دوای ئه‌وه‌ی بڕیاریانداوه سەنگەره‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ نێو ڕیزەکانی پارتی.
له چه‌ند رۆژی ڕابردووش‌دا بنەماڵەی شەهید (هاوکار جەوە جەوە) كه دوو بنەماڵەی تێکۆشەری شەهیدی شاری کەرکووکن، بە خۆیان و سەدان تێکۆشەری بنەماڵە دڵسۆزەکەیان بڕیاریان دا بێنه نێو پارتی و ئێستاش ئه‌وان له‌گه‌ڵ ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ڕیزەکانی پارتیدا درێژە بە خەباتی کوردایەتی دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.