Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 07:57

هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە چیای قەرەچووغ دەستپێكرد

کوردستان TV
100%

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە چیای قەرەچووغ  بۆ پاككردنەوەی ئەو شوێنانە دەستپێكرد،كە مەترسی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشی لەسەربووە.
كارزان كاكل،پەیامنێری كوردستان تیڤی لەمەخمور رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە هەماهەنگی هێزەكانی سوپای عێراق،ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە چیای قەرەچووغ دەستپێكرد.
هەروەها گوتی: ئۆپەراسیۆنەكە بۆ پاككردنەوەی ئەو شوێنانە بووە كە مەترسی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشی لەسەربووە.
گوتیشی: هێزەكانی پێشمەرگە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەم ناوچانە بەردەوامن دەبن و هەمیشە لە ئامادەباشیدان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.