Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:02

هێنری كیسینجەر وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا كۆچی دواییكرد

کوردستان TV
100%

هێنری كیسینجەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا،لە تەمەنی 100 ساڵیدا، بەپێی ئەوەی دامەزراوەكەی ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دواییكرد.
كیسینجەر كە لە سەردەمی سەرۆكەكان ڕیچارد نیكسۆن و جیراڵد فۆرد وەزیری دەرەوە بووە و لە كاتی جەنگی سارددا ڕۆڵێكی سەرەكیی هەبووە، ئەمڕۆش لە ماڵەكەی خۆی لە ویلایەتی كۆنتێكتیكۆت كۆچی دوایی كردووە.
لە بەیاننامەكەدا هۆكاری مردنی كیسینجەر دیاری نەكراوە.
 كیسینجەر لە ساڵی 1923 لە ئەڵمانیا لەدایك بووە و لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا نزیكبوونەوەی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ و پەكینی خستە جووڵە و لە ساڵی 1973دا وەك ڕێزلێنانێك بۆ هەوڵەكانی لە كاتی جەنگی ڤێتنامدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستهێنا، كە لەگەڵ لۆ دوك تو ڤێتنامییەكان هاوبەش بوو.
كیسینجەر توانی لە دوای دەستپێكردنی لەناكاوی جەنگی ساڵی 1973ی وڵاتانی عەرەبی لە نێوان ئیسرائیل و میسر و سوریادا ڕێككەوتن بكات. هەروەها بە ئەندازیاری رێككەوتنامەی جەزائیر لە ساڵی 1975 ناسراوە كە بە هۆكاری سەرەكیی نسكۆی شۆڕشی كورد لەو كاتەدا دادەنرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.